بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە سانا، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە سوپای ئەمریکا جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی نوێیان بۆ پاڵپشت یلە بنکە نایاساییەکانی خۆیان هێناوتە نیو پارێزگای حەسەکە.
ئەو سەرچاوەگەلە ڕاشیانگەیاند کە کاروانی جیهازاتی سەربازی ئەمریکا لە خاکی عێراقەوە و لە ڕێگای ڕێڕەوی وەلید هێناوەتە ناو خاکی سووریا.
ئەو کاروانە بریتی بووە لە بارهەلگر و زرێپۆش و جیهازاتی پێوەندیدار. سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە جیهازاتی سەربازی ئەمریکی لە گوندی مەحموودیەی عێراق بەرەو کیڵگە نەوتییەکانی کرچوک لە کوردستانی سووریا بەڕێکەوتوون.
ئەو هەوڵەی ئەمریکا پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار.